ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له‌ناوچه‌یه‌كی باشوری به‌غداد 94 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه، داعش‌یش به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت.
سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌بازییه‌كانی به‌غداد له به‌یاننامه‌یكدا ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌ی به‌یاعی باشووری به‌غداد ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 45 كه‌س كوژراون و 49 كه‌سی تریش برینداربوون.
هه‌ردوای ڕووداوه‌كه‌ش میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه ، رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕاگه‌یاندوه.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی له‌كاتێكدایه، هه‌رئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منیه‌كانی به‌غداد دوو هه‌وڵی تیرۆرستیان له‌و شاره پوچه‌ڵكرده‌وه و دوو تیرۆرستیشیان ده‌ستگیركرد، كه به‌نیازی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژی بوون.
..............
١٧ شوبات ٢٠١٧ - ٠٣:٠٣
News ID: 812214
ه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌ی به‌یاعی باشووری به‌غداد ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 45 كه‌س كوژراون و 49 كه‌سی تریش برینداربوون